شارپرێس:
دواى ڕ‌اپۆرتێكى شارپرێس له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كى ژینگه‌یی له‌سنورى پارێزگاى دهۆك، پارێزگارى ئه‌وشاره هاته‌ده‌نگ‌و لەکاردانەوەی وروژاندنی مەترسیەکانی پاڵاوگەکانی کواشێ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لێپرسینەوەی توند لەگەڵ خاوەن پاڵاوگەکانی کواشێ دەکرێت‌و ھێزی ئەمنی لەئامادەباشیدان بۆ تەختکردنی شوێنى كاره‌كان ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى بكه‌ن"، ده‌شڵێت:"هه‌ركه‌س ده‌ستگیربكه‌ین ئازادى ناكه‌ین".
پێشتر شارپرێس له‌به‌دواداچونێكیدا ئاشكرایكرد، ئاژانسی بۆشاییگه‌رى ئاسمانى ئه‌مریكى ناسراو به(ناسا) ناوچه‌ى (کواشێ) كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پیشه‌سازییه له‌سنورى پارێزگاى دهۆك له‌هه‌رێمى كوردستان، لەنەخشەی ژینگەییدا ده‌خاته ھێڵی سوری مه‌ترسى ژیانکردن بەھۆی مەترسی گاز‌و پاشماوە ژەھراوییەکانەوە بۆسەر ژینگەو تەندروستی مرۆڤ.
به‌گوێره‌ى به‌دواداچونه‌كانى شارپرێس، له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كواشێ 50 پاڵاوگه بونیان هه‌یه‌و لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ریان پێكهێندراوه‌و 15یان ده‌ركه‌وتوه سه‌رپێچى گه‌وره‌یان كردوه له‌ڕوى (ژینگه‌یی، خراپى كولێتى‌و گرنى نرخ)و به‌و هۆیه‌شه‌وه داخراون‌و دراون به‌دادگا.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، له‌و 35 پاڵاوگه‌كه‌ى دیكه كه ماونه‌ته‌وه باس له‌وه‌ده‌كرێت 12یان ڕێكاره‌كانیان جێبه‌جێكردوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس ئه‌و پاڵاوگانه ڕێكاره‌كانیان جێبه‌جێنه‌كردوه، به‌ڵكو به‌هه‌مان ئه‌و سه‌رپێچیانه كارده‌كه‌ن كه پێشتر كردویانه‌و به‌هۆى كه‌سانى باڵا‌و ده‌ستڕۆیشتوى ناو پارتی دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه به‌رده‌وامن له‌كاركردن.
لەکاردانەوەی وروژاندنی مەترسیەکانی پاڵاوگەکانی کواشێ، عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگارى دهۆك ڕایگه‌یاند، "لێپرسینەوەی توند لەگەڵ خاوەن پاڵاوگەکانی کواشێ دەکرێت له‌ئه‌گه‌رى سه‌رپێچیكردن‌و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى ئێمه دامانناوه، ھێزی ئەمنی لەئامادەباشیدان بۆ تەختکردنی بنکەکانیان".
ئاشكراشیكرد، "ژماره‌یه‌كیان دراونه‌ته دادگا‌و ژماره‌یه‌كیشیان زیندانیكراون‌و به‌كه‌فاله‌ت ئازادكراون، به‌ڵام دۆسیه‌ى سه‌رجه‌میان تائێستا له‌دادگایه، داواش له‌دادگا ده‌كه‌ین ده‌ست‌و برد له‌و كه‌یسانه‌دا بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئیجرائاتى پێویست له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌میان بكه‌ین".
وتیشى:"له‌نوێترین بڕیاردا، بڕیارمانداوه، گواستنه‌وه‌ى نه‌فتاو ماده خامه‌كانى دیكه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى پیشه‌سازیی كواشێ قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌ركه‌س ئه‌وكاره بكات سه‌رپێچیه‌و ئیجرائاتى توندى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچى كرد بڕیاره‌كانمان زۆر توندن‌و ده‌ستگیرى ده‌كه‌ین‌و ئازاد ناكرێت‌و ده‌ستیش ده‌گیرێت به‌سه‌ر سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌یداو پێینادرێته‌وه".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:"بڕیاره‌كانمان بۆ سه‌رپێچیكاران زۆر قورس‌و تونده‌و شوێنى كاره‌كه به‌شۆفڵ ته‌ختى زه‌وى ده‌كرێت، بۆیه تكا ده‌كه‌ین نه هیچ ماده‌یه‌ك بگوازنه‌وه بۆ ناو كواشێ نه هیچ ماده‌یه‌كیش له‌كواشێ به‌رهه‌م بهێنن‌و بیبه‌نه ده‌ره‌وه".
پێشتریش د.ھەندرێن ئامێدی سەرۆکی ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی کوردستانی (E.K.G.O) له‌لێدوانێكدا بۆ شارپرێس ته‌واوى زانیارییه‌كانى ناو ڕاپۆرته‌كه‌ى شارپرێسى پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگەیاند، "تەواوی بەدواداچونەکەی دەزگای میدیایی شارپرێس پشتڕاستدەکەینەوەو ڕونکردنەوەی دەستەی ژینگەی دھۆک‌و ئاماژەکردن بەڕێککەوتی ڕاپۆرتی ناسا بیانویەکی نابەجێیە، چونکە ئەو نەخشەیەی ژینگەیی "ناسا" نەگۆڕەو ھەر وەک خۆی ماوە".
ده‌شڵێت:"بەھۆی ئەوەی کارکردن لەکۆمەڵگه‌ی پیشەسازی کواشێ بەردەوامەو ڕێژەی ئۆکسجین بەڕێژەیەکی مەترسیدار کەمبۆتەوە بەھۆی زیادبونی ڕێژەی گازی (NO2) لەو ناوچەیەو تەنانەت مەترسیەکەی بۆ سەر تەواوی دانیشتوانی قەزای سێمێل کە ژمارەیان 400 ھەزار کەسەو ده‌كه‌وێته بەشی ڕۆژئاوای شاری دھۆکه‌وه تادێت زیاد ده‌كات".
د.هه‌ندرێن ده‌شڵێت:"تائێستا ھیچ یەکێک لەپاڵاوگەکانی کواشێ (وحده المعالجه)یان دانەناوە، له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ى ستاندارە ژینگەییەکان بەردەوامبونی ئەو پاڵاوگانە لەنزیک یەکەی نیشتەجێبون کارەساتی گەورە دروستدەکات‌و ئەرکی ھەموو لایەکە بەجدی کار لەسەر وەستاندیان بکات، ئەگەرنا کارەساتی ژینگەیی‌و تەندروستی ڕودەدات".
ش.هـ