شارپرێس:
ئێوارەی دوێنێ، لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکی تۆپی پێ لە ئەندەنوسیا، شەڕ و ئالۆزی دروستبوو، بەهۆی پاڵەپەستۆوە ١٧٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، یاریەکە لە نێوان یانەی ئاریما ئێف سی و پێرسیپایا سوراپایە بووە، کە دوای یارییەکەی بەهۆی دۆڕانی یانەکەیان ٢-٣، هانەدەرانی یانەی ئاریما رژانە ناو گۆڕەپان و کارەساتەکەی لێکەوتەوە.
لەبارەی رووداوەکە، پۆلیس رایگەیاندوو، درووستبوونی گرژییەکانی ناو گۆڕەپان لەلایەن هاندەرانەوە کاری تێکدەرانە بووە، بەهۆیەوە دوو پۆلیس کوژراون و گازی فرمێسکڕێژ بەکارهێندراوە، لەبارەی زۆری ژمارەی گیان لەدەستدانیش، بەهۆی درووستبوونی پاڵنان و ژێرپێکەوتنی ئامادەبووانەوە بووە.
هەروەها، پۆلیس رووداوەکەی بە کارەساتبارترین رووداوی وەرزیشی لە جیهاندا لەقەڵەم داوە، ١٧٤ کەس گیان لەدەستداوە و ١٨٠ کەسیش برینداربوون.
س.س