ئایا دەزانی کەمخەویی چی کاریگەرییەکی لەسەر تەندروستیی دڵ هەیە؟

تەندروستی

31/10/2022‌ 330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پڕۆفیسۆر یوری بێلنیکۆف پزیشکیپسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ‌و ئەندامی ئەکادیمیای زانستەکانی ڕوسیا ئاشکرایکرد، خەو زڕان‌و کەمخەویی چی کاریگەرییەکی خراپی لەسەر زۆرێک لەئەندام‌و سیستەمەکانی جەستەی مرۆڤ دەبێت، بەتایبەت دڵ‌و لولەکانی خوێن.

ئەو پزیشکە پسپۆڕە ڕوسییە دەڵێت، "دەبێت خەو مافی خۆی پێبدرێت، لەبەرئەوەی گرنگییەکی بۆ تەندروستیی دڵ لەچالاکییە جەستەییەکان‌و خۆراکی تەندروست کەمترنییە، تەنانەت کەمخەویی هەنگاوێکە بەرەو توشبون بەچەندین نەخۆشیی".

ئەوەشی وتوە، "پێش هەموو شتێک کەمخەویی دەبێتە هۆى بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن‌و توشبون بەنەخۆشییە تاجییەکانی دڵ‌و ناڕێکی لێدانەکانی دڵ".

ڕونیشیکردۆتەوە، دیارترین دەرئەنجامەکانی کەمخەویی بریتییە لەڕودانی جەڵتەی مێشک‌و پەککەوتنی دڵ.

سەبارەت بەهۆکارەکانی بەدخەویی بێلنیکۆف دەڵێت، "جێخەوی نائاسودەو بارودۆخی خەو کاریگەرییان هەیە، هەربۆیە نابێت ئەو ژورەی لێی دەخەوین گەرم بێت".

دەشڵێت:"گۆڕینی بەردەوامی جێگه‌ی خەوو شەکەتیی‌و خەمۆکیی‌و بەدخۆراکیی کاریگەرییان لەسەر کوالێتی خەوتن هەیە، لەبەرئەوە پێوستە شەوانە لەیەک کاتی دیاریکراودا بچینە سەرجێگه‌ی خەوتن، تەنانەت لەڕۆژە پشوەکانیشدا".

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە