شارپرێس:
لەشاری هەولێر کەسێک براکەی خۆی بە11 فیشەک كوشت‌و وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێریش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بكوژ‌و كوژراویش به‌كارهێنه‌رو فرۆشیارى ماده‌ى هۆشبه‌ربون".
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "كاتژمێر یه‌كى شه‌وى ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كى ته‌یراوه نزیك گازینۆ كورد‌و عه‌ره‌ب هێزه‌كانمان له‌حاڵه‌تێكى كوشتن ئاگاداركرانه‌وه، دواى گه‌یشتنى تیمێكمان له‌لێكۆڵینه‌وه، ده‌ركه‌وت كه‌سێك كوژراوه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له‌جۆرى (كیا سپۆرتاج)و ناوى (جێگر ڕێگر مسته‌فا)یه‌و ته‌مه‌نى 21 ساڵه".
ئاشكراشیكرد، "دواى لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونێكى چڕ، هێزه‌كانمان له‌ماوه‌ى پێنج كاتژمێردا تۆمه‌تبارو بكه‌رى سه‌ره‌كى ڕوداوه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد كه براكه‌ى خۆیه‌تى‌و ناوى (ج. ڕێگر مسته‌فا)یه‌و ته‌مه‌نى 19 ساڵه".
وتیشى:"دواى لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سه‌ى كوژراوه، چه‌ندین ماده‌و كه‌ره‌سته‌ى قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا وه‌ك (تاپڕو ده‌مانچه)و ماده‌ى هۆشبه‌ره‌كانى (كریستاڵ، جامایكا، تریاك، هێرۆین)و ته‌رازوى كێشانى ماده‌ى هۆشبه‌رو كه‌ره‌سته‌ى كێشانى ماده‌ى هۆشبه‌ر.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "هه‌روه‌ها دواى ئه‌وه‌ى بكوژه‌كه‌شمان ده‌ستگیركرد، ده‌ستمانگرت به‌سه‌ر چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوو ماده‌ى هۆشبه‌ر بۆ نمونه، (كڵاشینكۆفێك)مان ده‌ستبه‌سه‌راگرت كه هى كه‌سه كوژراوه‌كه‌یه‌و بكوژه‌كه تاوانه‌كه‌ى پێ ئه‌نجامداوه، له‌گه‌ڵ بڕێك ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌جۆرى كریستاڵ.
وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر، له‌باره‌ى هۆكارى تاوانه‌كه‌وه زانیاری زیاترى ڕاگه‌یاندو وتى:"به‌هۆى كێشه‌یه‌كى خێزانیه‌وه كه له‌نێوانیاندا هه‌بوه، ئه‌و برایه براكه‌ى خۆى به 11 فیشه‌ك كوشتوه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش ئاشكرابكه‌م، هه‌ردوو ئه‌م برایه، كوژراو‌و بكوژ، به‌ركاهێنه‌رو فرۆشیارى ماده‌ى هۆشبه‌ربون".
ش.هـ