شارپرێس:
كۆمارى ئیسلامى ئێران فشارێكى دیكه بۆ حزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان دروستده‌كات‌و داواى ڕاده‌ستكردنى سه‌رۆكى سێ حزبى ڕۆژهه‌ڵات له‌هه‌رێم‌و عێراق ده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه، ئێران له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم‌و عێراق، داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكى سێ حزبى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانى كردوه‌و ماوه‌یه‌كیشى بۆ جێبه‌جێكردنى داواكاریه‌كه‌ى دیاریكردوه.
شارپرێس زانیویه‌تى، ئێران به‌هه‌ولێرو به‌غداى وتوه، ئه‌و داواكاریه‌یان پێویسته له‌ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا جێبه‌جێبكرێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وان كۆمارى ئیسلامى به‌رپرس نابێت له‌هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كى توندى سه‌ربازیی.
ئه‌گه‌رچى ئه‌و داواكاریه ئاراسته‌ى هه‌ولێرو به‌غدا كراوه، به‌ڵام دیارنییه ئاخۆ هه‌رێمى كوردستان چی وه‌ڵامێكى ئێرانى داوه‌ته‌وه‌و چى به‌و وڵاته وتوه.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، بەشێک لەو سەرکردانەى ئێران داواى ڕاده‌ستكردنیان ده‌كات، ئێستا لەناوخاكى عێراق نین‌و چونەتە وڵاتانی ئەوروپا، بۆیە ڕەنگە عێراق‌و ھەرێمیش نەتوانن ڕادەستیان بکەن، چونکە لەخاکی ئەواندا نەماون.
ئه‌مه زانیاریانه‌ش له‌كاتێكدایه، محەممەد کازم باڵیۆزی ئێران لەبەغدا ڕایگه‌یاند، "هەندێک کەسی ناو حزبەکانی ڕۆژهەڵات بەگوێره‌ى ڕێکەوتننامەی نێوانمان له‌گه‌ڵ عێراق، له‌لایه‌ن دادگاکانی ئێرانه‌وه داواكراون، بۆیه له‌هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى دواى تێگه‌یشتنى ته‌واوه‌تى نێوانمان، ڕاده‌ستمان بكه‌نه‌وه".
ش.هـ
