شارپرێس:
كۆمپانیای مایۆركا بڕیارێكی بەپەلەی بۆ مووچەخۆران لەم رەوشەی هاتووەتە پێشەوە دەركرد.
مەریوانی حاجی جەمال، خاوەنی كۆمپانیای مایۆركا بڕیاریدا بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتیان بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە، هەموو ئەو كەسانەی مووچەخۆرن و لە پڕۆژەكانی مایۆركا شوقەیان كڕیوە، تاوەكو هاتنی مووچە دەتوانن قیست نەدەن.
مەریوانی حاجی جەمال دەشڵێت "ئەو ئۆفەرەش بەردەوام دەبێت كە لەبری هەر ١٠٠ دۆلارێكی قیستەكانیان تەنها ١٣٢ هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت".
كۆمپانیای مایۆركا پێنج پڕۆژەی نیشتەجێبوونی هەیە (مایۆركا ستی، سولی ڤیو، ڕۆڤار ستی، ئێم جەی و میرڤانۆس)، ئەم بڕیارەش هەر پێنج پڕۆژەكە دەگرێتەوە.
ئێستا دە رۆژی مانگی نۆ تێپەڕیوە و هێشتا مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە و بەشێكی فەرمانبەرانیش بایكۆتی دەوامیان كردووە.