شارپرێس:
ئێران بەهەڵە شارێکی وڵاتەکەی خۆی بەموشەک‌و درۆن بۆردوماندەکات‌و وەزارەتی بەرگری ئه‌و وڵاته‌ش ڕونكردنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات، وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت، "کەموکوڕی تەکنیکی‌و لادان لەیەکێک لەسیستەمە هێرشبەرەکان دروستبوه".
ڕەزا تەلایی نیک وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران ڕایگه‌یاندوه، "لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەشاری گۆرگان ئه‌وه كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكى بوه بەهۆی پڕۆسەی تاقیکردنەوەی توێژینەوەی سیستەمی هێرشبەری‌و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناوچەی بیابان كه ئاراستەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە شاری گورگانی گرتوەو مەترسی بۆ ژیانی هاوڵاتیان دروستکردوە".
سه‌باره‌ت به‌وردەکاریی زیاتری ڕوداوەکە ئاماژەی بەوەشدا، یەکێک لەسیستەمەکان کە لەپڕۆسەی تاقیکردنەوەو لێکۆڵینەوەدا بوو، توشی سەرپێچییەکی تەکنیکی بوو بەلادان لەڕێڕەوی سەرەکی، دوچاری کێشەی تەکنیکی بۆته‌وه.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئێران وتویه‌تى، "تیمەکانی فریاگوزاریی‌و ئۆپەراسیۆن سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئەو پارچانەن، ئەگەر خەڵکی گۆرگان هەر پارچەیەکیان بینی پێویستە خۆیان لەدەستکاریکردن‌و جوڵاندنیان بەدوربگرن بۆ ئەوەی تیمەکانی ئۆپەراسیۆن بتوانن کارەکانیان لەوبوارەدا ئەنجامبدەن".
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک ئاشكرایكردوه، ئێران خەریکی ڕاهێنانه لەناوچە بیابانییەکان بۆ بەڕێوەچونی ئۆپەراسیۆنێک لەدەرەوەی ئێران، کە موشەک‌و درۆن تاقیده‌كاته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌شت درۆن لەسنوری شاری گورگان كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
ی.ن