پێنج ئەمەریكی دوای ئازادكردنیان لە تارانەوە گەیشتنە دۆحە

جیهان

18/09/2023‌ 615 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە پێنج هاووڵاتی دەستگیركراوی ئەمەریكی لە لەلایەن ئێرانەوە  بەپێی رێككەوتنی دوو وڵاتەكە بەنێوەندگیری قەتەر گەیشتنە دۆحە.

بەپێی سەرچاوەكان، فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی قەتەرییە ئێوارەی ئەمڕۆ  لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە پێنج ئەمەریكییەكەی گەیاندە دۆحە.

ئەم پێنج كەسە ئەمەریكییە لەگەڵ پێنج ئێرانی دەستبەسەركراو لە ئەمەریكا ئاڵوگۆڕیان پێكراوە، لە ڕێككەوتنێكدا كە بەنێوەندگیری دۆحە ئەنجام دراوە و هەروەها تێیدا شەش ملیار دۆلار لە پارەی سڕكراوی ئێرانیش ئازاد كراوە.

لای خۆیەوە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا لێخۆشبوونی بە پێنج ئێرانی بەخشیوە كە زیندانیكراون‌و چاوەڕوانی دادگاییكردن بوون.

بەپەلە