شارپرێس:
کەمال کڵیچدار ئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی (جەهەپە) کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە، ڕەخنەی لەکەشی سەرکەوتکەرانە لەوڵاتەکەییو بەردەوامیی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسانو تەنگ پێهەڵچنینیان گرتوە، دهشڵێت، "ئێستا تورکیا هاوشێوەی گرتوخانەیەکی نیمچەکراوەیە".
کڵیچدار ئۆغڵو لەمیانی بەڕێوەچونی شەوە پشتیوانییەک لەڕۆژنامەنوسی دەستبەسەرکراو مێردانیارداغ وتویەتی، "ئەگەر دەسەڵاتی لێخۆشبونی خۆت بەهۆکاری ئایدیۆلۆژی بەکاربهێنیت نەک بەهۆکاری مرۆیی؛ ئەگەر تۆ لەهەندێک کەس خۆش ببیت، بەڵام لەکەسانێک نەبویت کە لەژێر بارودۆخی سەختدا زیندانیدەکرێن، ئەوا بەیەکپارچەیی ئەم وڵاتە بەڕێوەنابەیت”.
ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئازادکردنی ئەوکەسانەی کە بەتاوانی تاوانکاریی سزادراون کە سەر بەبزوتنەوەی نەژادپەرستیی تورکیا "مەهەپە"ن، لەهەمانکاتدا ڕەتکردنەوەی ئازادکردنی سیاسەتمەدارانی تورکیا بەهۆی ئەوەی تۆمەتی پەیوەندیدار بەتیرۆریان لەدژ دەخرێتە پاڵ.
کڵیچدار ئۆغڵو هەروەک وتویەتی، "هەرچەندە پێدەچێت ئێمە لەدەرەوەبین، بەڵام هەمومان لەزیندانێکی نیمچە کراوەداین".
باسی لەوەشکردوە، دۆخی ئێستای تورکیا بەشێوەیەکە تەنانەت ڕۆژنامەنوسیش ناتوانێت تێیدا بنوسێتو دەربڕینەکان بەوێنەو کاریکاتێرەوە بەئاسانی ناتوانرێت دەرببڕدرێت.
