لەنیویۆركەوە چاودێری جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران كرا

کوردستان

19/09/2023‌ 1077 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
 
لەنیویۆرك وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران فوئاد حوسێن و ئەمیر حوسێن عەبدوڵاهیان لە پەراوێزی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوونەوە.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند:" گفتوگۆو بەدواداچونمان كرد لەبارەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق‌و ئێران".

ئەمڕۆ لیژنەی ئەمنی عێراق و ئێران ڕایگەیاند:ڕێكەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران بە تەواوی جێبەجێكراوە و بارەگای  حزبەكانی رۆژهەڵات لەسنوورەكان چۆڵكران و بۆ ناوچەی دوور لەسنورەكان گوازراونەتەوە.

لە راگەیەنراوێكدا، لیژنەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران بڵاویكردەوە، بە هەوڵی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم و لیژنەی باڵا، رێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران بەتەواوی جێبەجێكراوە و بارەگای حزبەكانی رۆژهەڵات لەسەر سنورەكانی ئێران بەتەواوی چۆڵكراوە و هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراق لەو ناوچانە جێگیركراون و ئاڵای عێراق هەڵكراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو،  حزبەكانی رۆژهەڵات لەچەك داماڵراون و ئەندامانی حزبەكانی رۆژهەڵات وەك پەنابەر مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

لیژنەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران رایگەیاندووە، ئاسایشی سنور برپرسیارێتی هاوبەشی هەردوو وڵاتە.