پنتاگۆن ئۆکرانیا بەتاقیگەی ڕاهێنانە سەربازییەکان وەسفدەکات

جیهان

23/09/2023‌ 1870 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مارا کارلین یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ستراتیژیی‌و پلاندانان ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بۆتە تاقیگەیەک بۆ پسپۆڕانی سەربازیی‌و ڕاهێنانە سەربازییەکان.


کارلین لەزانکۆی ڕۆناڵد ڕیگان دەڵێت، "شتگەلێک هەن کە بەناچاری لەشەڕدا فێری دەبیت، ئێمە ئەمەمان بینی کاتێک سەربازەکانمان لەعێراق‌و ئەفغانستان بون، زۆر داهێنان هاتنە دەرکەوتن کە لەبەرەکانی شەڕدا جێبەجێکران‌و ئەو گۆڕانکارییانە ئاشکراکران کە دەبوو ئەنجامبدرێن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم خولە زۆر گرنگەو ڕونە کە ئۆکرانیا تاقیگەیەکە بۆ لێکۆڵینەوە لەداهێنانە سەربازییەکان.

جەختیشیکردۆتەوە، لەجەنگی ئۆکرانیادا تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد تاقیکراوەتەوەو بەکارهاتوە.

پێشتر کەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی بەپشتنەستن بەلێدوانی گەورە ئەفسەرانی ئەمریکا و ئاگادار لەبەرەکانی شەڕو لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندێکی شیکاریی بەریتانیی ڕایگەیاند، ململانێی ئۆکرانیا بۆ پنتاگۆن بۆتە سەرچاوەی زانیارییەکی زۆر لەسەر سیستمە سەربازییەکانی ئەمریکا.

کەناڵەکە هەروەک لەزاری سیناتۆری دیموکرات جیم هیمس لەلیژنەی هەواڵگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، "دەتوانرێت کتێبێکی تەواو بنوسرێت"، سەبارەت بەو وانە سەربازییانەی کە لەم ململانێیەدا فێربون.