مۆبایلە نوێکەی Motorola دیزاینێکی ناوازەی هەیە

هەمەڕەنگ

01/11/2023‌ 618 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

لە میانی کۆنفرانسی داهێنان و تەکنەلۆژیای لینۆڤۆ، مۆتۆرۆلا دیزاینێکی نوێی بۆ مۆبایلێکی زیرەک ئاشکرا کرد کە پێشتر هاوشێوەی ئەو مۆبایلەلەلایەن هیچ کۆمپانیایەکەوە پێشکەش نەکراوە.

مۆتۆرۆلا لەمیانی کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە بیرۆکەی ئامێرە نوێیەکەی ئەوەیە کە شاشەیەکی نەرم و پێکهاتەیەکی قابیلی چەمانەوەی هەیە لە شوێنی جیاوازدا، ئەمەش وا دەکات وەک مۆبایلێکی ئاسایی بەکاربهێنرێتیان لەسەر مەچەک دابنرێت بۆ ئەوەی هاوشێوەی مۆبایلێکی زیرەکی لێ بێتیان وەک ملوانکەیەک بە شاشەیەکی گەورەی تاچ.

کۆمپانیاکە وردەکاری زۆری لەسەر ئەم ئامێرە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە کە شاشەیەکیpOLED 6.9 ئینج بەڕوونیFHD+ ی هەیە، کە ئەمەشپێشخستن دەبێت لەو شاشانەی کە لە مۆبایلەچەماوەکانیRazrدا بەکاریهێناوە.

جگە لە ئامێرە نوێیەکە کۆمپانیای مۆتۆرۆلا تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی "MotoAI"یبۆ مۆبایلە چاوەڕوانکراوەکە بەکاردەهێنێت، کە بەکارهێنەری ئامێرەکە دەتوانێت وێنە بگرێت و لەڕێگای  سیستەمی زیرەکی دەستکردەوە دەستکاریی بکات بۆ ئەوەی وەکو کاغەزی دیواری شاشە بەکاریبهێنێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی