شارپرێس:
ئیلۆن ماسك ملیاردێری ئەمریكی كەوتە بەردەم ئاگری تووڕەیی كۆشكی سپی لەبەرامبەر پەیامێكی ئەو سەرمادارە ناسراوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس كە بۆ پشتگیری غەززە بڵاویكردبووەوە.
ئەندرۆ باتیس، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا دەڵێت "بەتوندی ئیدانەی ئەو لێدوانانە دەكەین كە دژە سامین، پڕوپاگەندە بۆ ئەو بیرە بڵاو دەكەنەوە و رەگەزپەرستی پەرەپێدەدەن، ئەو لێدوانە لەگەڵ بەهای راستەقینەی ئەمریكییەكان دژە".
لێدوانەكەی ئیلیۆن ماسك لە شەقامی جووەكانیش وەك پشتیوانی لە رەگەزپەرەستی دژە سامی ناوی براوە و نیگەران و توڕەن لەوبارەیەوە.
ئیلیۆن ماسك لە وەڵامی هێرشەكاندا كە بۆ سەری كراوە، رایگەیاندووە، ئەوە راستییەكە و لەبەرچاومانە و روو دەدات.
ئەم تۆمەتباركردنەش كاریگەری لەسەر داهاتی كۆمپانیاكانی ئیلیۆن ماسك دروست كردووە و بە بڕێكی زۆر لە داهاتی ماسك كەمبووەتەوە.
لەوانەش كۆمپانیا ئای بی ئێم، كۆمپانیای زانیاری تەكنەلۆژی ئەمریكی، ریكلامەكانی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس راگرتووە.
هەروەها 164 حاخام و چالاكی جوو داوایان لە كۆمپانیاكانی گۆگڵ و ئەپڵ و دێزنی، كردووە ریكلامەكانیان لەسەر كۆمپانیای ئێكس كۆتایی پێبهێنن و رایبگرن.
كۆشكی سپی و دەزگاكانی میدیای ئەمریكی، وایان داناوە، ئەو پۆستەی ئیلیۆن ماسك، ئاماژەیە بۆ تیۆری پیلانگێڕی كۆن، پلانێكی نهێنی جووەكان هەبووە بۆ ئەوەی كۆچبەری نایاسایی روو لە ئەمریكا نەكات، تاوەکو کۆنترۆڵی ئەمریکا لە دەستی سپی پێستەکان دەرنەکەن.
لایەنگرانی ئەم تیۆرە ساڵی 2011 دەستڕێژی گولـلەیان كرد لە كەنیسەیەكی پیتسبۆرگ، و 18 كەس كوژران.