شارپرێس:
ئەمڕۆ نرخى نهوت بهراورد بهڕۆژانى ڕابردوو دابهزینى تۆماركردو بەرمیلێك نەوتی برێنت بە78 دۆلارو 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێتو ئهم نرخهش بەراورد بەدوێنێ نرخەکەى 59 سەنت دابەزیوە.
بەگوێرهى داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە73 دۆلارو 55 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت بەراورد بەدوێنێ نرخەکەى دۆلارێکو 15 سەنت دابەزیوە.
گۆڕانکاریى لەنرخی نەوت لەکاتێکدایە، هەریەک لە(عێراق، ڕوسیا، سعودییە، ئیمارات، جەزائیر، کوهیتو عومان) ڕایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆ ویستانەو بەئامانجی سەقامگیریی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهانو ڕاگرتنی هاوسەنگی لەنێوان خواستو خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.
هاوکات، بەرپرسانی ڕێکخراوی ئۆپیك پڵەس کۆبونەوەو پشکی هەر وڵاتێك بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لەساڵی داهاتودا دیاریکراو پشکی عێراق چوار ملیۆنو 431 هەزار بەرمیل بوو لەڕۆژێکداو دواتر بەڕەزامەندی عێراقو ڕێکخراوەکە بڕی 210 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکرێتەوە.