سودانی سەردانەکەی بۆ لوتکەی نێودەوڵەتی حکومەتەکان ھەڵوەشاندەوە

عیراق

12/02/2024‌ 1463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانەکەی بۆ دوبەی بۆ بەشداریکردن لەلوتکەی نێودەوڵەتی حکومەتەکان ھەڵوەشاندەوە.


سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سودانی ئەو سەردانەی ھەڵوەشاندوەتەوەو بەشداریی لوتکەی نێودەوڵەتی حکومەتەکان لەدوبەی ناکات، کە بڕیار بوە لەو لوتکەیە ئامادەبێت‌و وتارێک پێشکەش بکات.

سەرچاوەکە ھۆکاری بەشدارینەکردنی سودانی ڕون نەکردەوە، بەڵام میدیاکان دەڵێن، بەھۆی ھەندێک پێشھاتی نوێ‌و ڕەوشی عێراقەوە داوای لێبوردنی کردوە وتویەتی ناتوانێت لەمکاتەدا عێراق بەجێبھێڵێت.

لوتکەی نێودەوڵەتی حکومەتەکان لەدوبەی ئەمڕۆ دەستیپێکردو سێ ڕۆژ بەردەوامدەبێت، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دوێنێ گەیشتە دوبەی بۆ بەشداریکردن لەلوتکەکەو بڕیارە وتارێک پێشکەش بکات.