شارپرێس:
سهرۆك وهزیرانى ههرێم بەردی بناغەی گەورەترین بازاڕو کۆگای هاوچەرخی سەوزەو میوەی لەئاکرێ دانا، لهو مهراسیمهدا ئاشكرایكرد، "پەتاتەکەمان بەشی هەموو عێراق دەکات".
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەکاتی دانانی بەردی بناغەی عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ وتی، "بەرهەمی پەتاتەی هەرێم بەشی هەموو عێراق دەکاتو بەشێکی دیکەشی هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێتو وا دیارە داخوزییەکی زۆریشى لەسەرە".
وتیشی، "جێگەی دڵخۆشییە ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرهەمی پەتاتە لەهەرێم زیاد دەکات، کە زیاتر لەئاستی خۆبژێوی بەرهەمدێتو شێوازێکی زانستی پەیڕەو دەکرێت".
بارزانی ئهوهشى وت:"لەپلانی حکومەتدایە کە چەند بەنداوێکی دیکەش دروستبکەین، یەکێک لەبەنداوەکانیش لەباکرمان دەبێت کە سودێکی زۆری بۆ جوتیارانی دەشتی ناوکوڕ دەبێتو ئومێد دەکەین بەرهەمی کشتوکاڵی ئەو زەوییە بەپیتانە زۆر زیاتر بکات".