وتەبێژی فڕۆكەخانەی مانچستەر لە بەریتانیا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەكە هەڵوەشاندنەوە و دواكەوتنی گەورەی بەخۆوەبینی، بەهۆی پچڕانی كارەبا لە ناوچەی فڕۆكەخانەكە.
وتەبێژی فڕۆكەخانەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشبینی دەكرێت ژمارەیەكی زۆر لە گەشتەکان دوابكەون یان هەڵبوەشێنرێنەوە، بەتایبەتی لە تێرمیناڵی یەك و دووەوە، بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز.
كەناڵی سكای نیوز بڵاویكردەوە، كێشەیەك لە پێدانی كارەبا كاریگەری لەسەر فڕۆكەخانەی مانچستەر و ژمارەیەك باڵەخانە دروست كردووە.
ئاماژەی بەوەش كردووە كە كارەبا گەڕاوەتەوە، بەڵام كاریگەری پچڕانەكە لەسەر خزمەتگوزارییەكان بە درێژایی ڕۆژەكە بەردەوام دەبێت.