شارپرێس:
ڕۆژنامەی "مای لەندەن" بڵاویکردەوە، ژنێکی بەریتانی لە نەخۆشخانە دوای ئەوەی پزیشکەکان بڕیاریاندا ئامێری ئۆکسجینی دەستکردنی لەسەر هەڵبگرن بەهۆی مردنی کلینیکییەوە، دووبارە بەهۆش خۆی دێتەوە، لەکاتێکدا خێزانی نەخۆشەکە خۆیان بۆ پرسەکەی ئامادە دەکرد.
ئیما پرایس تەمەن 32 ساڵ، دوای ئەوەی لە ئەنجامی ئەو کێشانەی لە شوێنی کارەکەی تووشی بووە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە، خراوەتە سەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، بەڵام خێزانی ئیما ئاگادارکراونەتەوە کە نەخۆشەکەیان مێشکی مردووە و دوای ماوەیەک ئامێری هەناسەدانی دەستکردنی لێدەکەنەوە.
بەڵام ئەوەی نامۆیە، ئیما چەند کاتژمێرێک دوای لێکردنەوەی ئامێری هەناسەدان، لە خەو هەڵسا و هۆشی هاتەوە و توانی لە ماوەی 30 خولەکدا بە تەنیا هەناسە بدات، هەروەک لەڕێگای جوڵاندنی سەرییەوە توانی پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەری بکات .
جێگای سەرنجە لە ساڵی 2021 پزیشکانی مۆسکۆ توانیان پیاوێک ڕزگار بکەن کە لە ماوەی یەک شەودا ڕووبەڕووی پێنج حاڵەتی مردنی کلینیکی بۆوە، ئەوئش کاتێک لەڕێگای نەخۆشخانەدا چەند جارێک بوژاندنەوەی بۆکرا.
و: ئاکۆ ئاڵی