وەزارەتی پیشمەرگە لە بارەی گرفتی پێنەدانی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان بۆ بەشێک لەهێزەکانی پێشمەرگە لەراگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت کە ئەم گرفتە هیچ پەیوەندیەکی بە بریارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە ، بەڵکو ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بەشێوازی کارکردن و پێدانی هاوکاری هاوپەیمانان بەیەکە سەربازییەکان.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، گرفتی ئەم یەکە سەربازیانەش پەیوەستە بە هەبونی ڕۆتینێکی ئەمنی هێزەکانی هاوپەیمانان، لەم بارەیەشەوە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی پێویستی ناوە و کاری جدی لەسەرکردوە .
دەشڵێت، چاوەڕوانی بڕیاری هاوپەیمانان دەکەین بۆ ڕێکخستنەوە و چۆنیەتی دابەشکردنی هاوکاریەکانیان بۆ یەکەکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.