بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش خاپووردەکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئاسایش ڕۆژی ٢٠٢٤/٩/٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سوپای عێراق، لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانیان ٤ مۆڵگە و شوێنی مانەوەی تیرۆریستان لە چیای جەبەل بۆر لەناحیەی لەیلانی سنوری قەزای داقوق لەناوبەرن.
ڕونیشیکردەوە، تیرۆریستان ئەم مۆڵگە و حەشارگانەیان بەکارهێنابوو بۆ مەبەستی حەشاردانی چەندین پارچە چەک و تەقەمەنی و تی ئێن تی و ئامێری پەیوەندیکردنی بێتەل و جل و بەرگی سەربازی و خۆراکی تێدا شاردرابویەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، بەهەماهەنگی سەرجەم هێزە عێراقییەکان، لەهەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنیان و لەم ئۆپراسیۆنی کێوماڵکردنەدا توانرا چەند مۆڵگەیەکی داعش خاپوور بکرێت.