جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت شكستهێنان بە هێرشەكەی ئێران توانای هێزەكانی ئێمەی دەرخست كاتێك زۆرینەی مووشەكەكان شكستیان خوارد لەگەیشتن بەشوێنی دیاریكراو.
جۆ بایدن دەڵێت لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل قسە دەكات و تاوتوێی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئێران دەكەن.
دەشڵێت تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بەردەوام لەسەر هێڵن لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل.