شارپرێس:
دوای لێدوانەکانی سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی دۆخی غەززە،
بنیامین ناتانیاهۆ هێرشی توندی دەکاتەسەر و دەڵێت " ئیمانوێل پاڵپشتی لە
تیرۆر دەکات ".
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" جارێکی دیکە ماکرۆن
پاڵپشتیکردنی رێکخراوێکی تیرۆریستی [حەماس]ی هەڵبژارد و دوبارە پڕوپاگەندە درۆکەی
وتەوە، کە ئیسرائیل بە ئەنجامدانی تاوان تۆمەتبار دەکات ".
ئەوەشیخستەڕوو، ماکرۆن داوای خۆبەدەستەوەدانی ئیسرائیل و
پاداشتکردنی تیرۆر دەکات، بەڵام ئیسرائیل نەڕادەوەستێت و نە خۆی بەدەستەوە دەدات.
بنیامین ناتانیاهۆ باسی لەوەشکرد، تاکو هەموو ئامانجەکانی
جەنگی ئیسرائیل بەدی نەهێنن، کە بریتییە لە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و شکستهێنان
بەحەماس لەڕوی سەربازی و حکومییەوە، هێرشەکانیان ڕاناگرن و دەبێت دڵنیایی بدرێت کە
چیتر غەززە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل دروست ناکات.
پێشتر، ئیمانوێل ماکرۆن،
سەرۆکی فەرەنسا لەچاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو، ئەوەی ئیسرائیل بەرامبەر خەڵکی
سڤیلی غەززە قوڵنەکراو و شورەییە.