شارپرێس:
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه په‌یامێكى ئاراسته‌ى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "چاوه‌ڕوانى حكومه‌تى 50 به 50 مه‌بن".
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان‌و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ڕایگه‌یاند، "زۆر كه‌س بۆچونى وابوو هه‌ڵبژاردن ناكرێت، ئه‌گه‌ر بشكرێت كێشه دروستده‌بێت، یان پێیانوابوو ژماره‌ى كورسیه‌كان به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه باسیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو له‌ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردوو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراو به‌خۆڕاگرى پارتى، ئه‌و بۆچونانه سه‌رینه‌گرت".
وتیشى:"هه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه زۆر شت كرا‌و وترا، پێیانوابوو پارتى توشى گه‌وره‌ترین شكست‌و دۆڕان ده‌بێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانیشمان قبوڵكرد بۆ هه‌ڵبژاردن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنه زاڵمانه‌یه نه‌بوایه، پارتى ده‌بوه حزبى ژماره یه‌ك له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق".
سه‌رۆكى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "ئێستاش دواى هه‌ڵبژاردن زه‌مینه ڕه‌خساوه بۆ گفتوگۆ‌و به‌هه‌موولایه‌نه‌كانیشمان وتوه ئه‌وانه‌ى كورسیان به‌ده‌ستهێناوه، فه‌رمون وه‌رن با پێكه‌وه حكومه‌ت پێكبهێنین، نه‌هاتن، به‌شێكیان بڕیارى بون به‌ئۆپۆزسیۆنیان داوه ئێمه‌ش ڕێز له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان ده‌گرین، ئێستا گفتوگۆ له‌نێوان پارتى‌و یه‌كێتیه، ئه‌گه‌رچى تائێستا قۆناغێكى زۆریان بڕیوه، به‌ڵام هێشتا ماوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "دوباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌مه په‌یامى پێش هه‌ڵبژاردنیشمه، یه‌ك هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و پێشمه‌رگه، ئێمه پێمانخۆشه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى‌و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش حكومه‌ت پێكبهێنین، به‌ڵام حكومه‌تێك ئه‌و مه‌بده‌ئانه‌ى تێدا نه‌بێت، پێكنه‌یه‌ت باشتره".
په‌یامێكیشى ئاراسته‌ى یه‌كێتیى كرد‌و وتى:"هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین هه‌رچى زوتر حكومه‌ت پێكبێت‌و په‌رله‌مانى كوردستان كارابێته‌وه، بۆیه داوا له‌پارتى‌و یه‌كێتیى ده‌كه‌م په‌له بكه‌ن له‌پێكهێنانى حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى 50 به 50 پێكنایات".
