شارپرێس:
لەشارۆچکەی کۆیە، نەخۆشێک كه ته‌مه‌نى 88 ساڵ بوه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى بۆ ئه‌نجامدراوه به‌بێ به‌نجى عام، ته‌ندروستى قه‌زاكه‌ش ڕونكردنه‌وه ده‌دات‌و زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی کۆیە ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"نەشتەرگەریی بۆ هاوڵاتییەکی تەمەن 88 ساڵان کراوە، بەبێ سڕکرنی گشتی (به‌نجى عام) چونکە توشبوی نەخۆشییەکانی (شەکرە، فشاری خوێن، جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک‌و ناڕێکی دڵ) بوه، بۆیە پەنا براوه‌ته به‌ر سڕکردنی دەمارەکانی قاچی".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "قاچی ئەو هاوڵاتییە دوچاری هەوکردنی زۆر‌و ڕەشبونه‌وه هاتبوو، (+femoral nerve block sciatic-popliteal block) بۆیە بەناچاری‌و لەڕێگەی ئامێری سۆنارەوه، نەشتەرگەرییەکەی بەسەرکەوتویی بۆ ئه‌نجامدرا".