تره‌مپ له‌قه‌ته‌ره‌وه‌: دەسەڵاتی ئێمە وێرانکەرو سەرسەختە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەچوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ کەنداو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی بنکەی ئاسمانی عەدیدی لەقەتەر کرد.


لەوتارێکدا لەبنکەکە، ترەمپ جەختیکردەوە، "هێزی سەربازی ئه‌مریكا بەهێزترینە لەجیهاندا، ئێمە بەهێزترین هێزى سەربازی جیهانمان هەیە، وڵاتەکەم گەورەترین بودجەی سەربازیی تائێستا تەرخانکردوە".

سەرۆکی ئەمریکا وتی:"وەک سەرۆک، ئەولەویەتی من کۆتاییهێنانە بەململانێکان نەک هاندانیان، بەڵام هەرگیز درێغی ناكه‌م لەبەکارهێنانی هێزی ئەمریکی ئەگەر پێویستبوو بۆ بەرگریکردن لەئەمریکا یان هاوپەیمانەکانمان".

سەبارەت بەبەهێزی سوپای ئەمریکا، ترەمپ وتی، "دەسەڵاتی ئێمە وێرانکەرو سەرسەختە، سەربازەکانمان شەڕی دوژمنانی شارستانیەت دەکەن".

ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "بەمنزیکانە هێزی ئاسمانی ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی ئێف 47 وەردەگرێت، هەروەها فڕۆکەی جەنگی نەوەی شەشەمیش دروستده‌كه‌ین، هێزەکانی ئه‌مریكا لەماوەی دوو هەفتەدا داعشیان تێکشکاند، هەروەها هەفتەی ڕابردوش قەیرانی نێوان هیندستان‌و پاکستانیشى چارەسەرکرد".

ئه‌وه‌شى وت:"قەتەر بەبەهای 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەکەرتی سەربازی ئەمریکا دەکات".