وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی بڕیارەکانی قەندیلەوە ڕونکردنەوە دەدات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5147 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتیی و بڕیارەکانی قەندیل ڕایگەیاند: "دەوڵەتەکەمان بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا بەهەستیاریی و وریاییەوە درێژە بە پرۆسەکە دەدات؛ لە نزیکەوە چاودێری هەنگاوە بەرجەستەکانی گۆڕەپانەکە دەکات لەو بڕیارەی دراوە".

میدیای فەڕمی تورکیا لەزاری سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاویکردەوە"دەوڵەتەکەمان بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا بەهەستیاریی و وریاییەوە درێژە بە پرۆسەکە دەدات؛ لە نزیکەوە چاودێری هەنگاوە بەرجەستەکانی گۆڕەپانەکە دەکات لەو بڕیارەی دراوە".

لە بارەی خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە، سەرچاوەکان دەڵێن، میکانیزمێک بۆ ڕادەستکردنی چەکەکان دادەنرێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ موخاتەبەکانی وڵاتانی ناوچەکەدا لەلایەن یەکە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتەکەمانەوە میکانیزمێک لە بارەی ڕادەستکردنی چەکەکان دادەنرێت".