شارپرێس:
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڕه‌شه له‌به‌غدا ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەو مامەڵەیەی بەغدا مانگەکانی پێشوو لەگەڵ خەڵکی کوردستان کردویەتی، چیدیکە مایەی قبوڵکردن نییە".
له‌کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان‌و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى ئاماژه‌ى به‌مامه‌ڵه‌كانى حكومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرد‌و ڕایگه‌یاند، "لەعێڕاق دیکتاتۆریەت سەرینەگرت‌و ڕوخاو تەنها سەرشۆڕیان بۆمایەوە".
وتیشى:"کاتی ئەوەهاتوە هەندێک شت بەڕاشکاوانە باسبکەم، چیتر دواکەوتنی موچە قبوڵناکەین، ئەوە ئیمزای کرد‌و ئەو نەیکرد، خۆ ئێمە دەرۆزەکەرنین، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ى له‌باره‌ى موچه‌وه له‌گه‌ڵمان ده‌كه‌ن، كه وه‌كو مانگه‌كانى پێشوو كردویانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلى قبوڵ نییه، چونكه به‌ڕاستى ئه‌وه مامه‌ڵه نییه، ئه‌وه ئیهانه‌كردنى خه‌ڵكى كوردستانه".
سه‌رۆكى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "له‌دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌عس، ده‌رفه‌تێكى زێڕین هاته پێشه‌وه‌و له‌سه‌ر بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان بڕیاردرا بچینه به‌غداو سێ پره‌نسیپ هه‌بوو (شه‌راكه‌ت، هاوسه‌نگى، ڕێكه‌وتن) هه‌وڵماندا له‌سه‌ر ئه‌و سێ بنه‌مایه پێكبێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه سه‌رینه‌گرت".
جه‌ختیكرده‌وه، "ئێستا‌و بۆ ئاینده‌ش ده‌بێت ئه‌و سێ بنه‌مایه له‌به‌رچاو بگیرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى عێراق، ئه‌گه‌ریش لایه‌نێك پێیوایه زۆرینه‌یه‌و ده‌بێت به‌عه‌قڵیه‌تى ئه‌و به‌ڕێوه‌ببرێت، به‌خوا عێراق خێر له‌خۆى نابینێت، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه بین ئه‌وه عێراق سه‌رده‌خه‌ین، به‌ڵام نه سێ پره‌نسیپه‌كه له‌به‌رچاو گیراو نه ده‌ستوریش كرایه بنه‌ما".
بارزانی ئه‌وه‌شى وت:"وایان لەبابەتی موچە کردوە کە خەبات‌و تێکۆشانی ئەو هەموو ساڵەی ئەم میللەتە‌و ئەو هەموو شەهیدانەی دراون‌و ئەو هەموو ئەنفال و کیمیابارانە، تەنها لەبەر موچە بونە، ئەگەر مەبەست موچە با، دەوڵەتانی پێشتر دەستی کوردیشیان ماچدەکردو مەمنونیش بون، بەداخەوە ئەمە بەچاوساغی‌و بەڕێنمایی هەندێک لایەنی ناوخۆ بوە".
