شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تۆمەتباری ڕوداوەکەی 5ى ئه‌م مانگه دەستگیرکرا کەبەهۆیەوە دووکەس کوژران‌و کەسێکى دیكه‌ش برینداربوو".
پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "پاشئەوەی 5ى ئه‌م مانگه کاتژمێر سێى بەرەبەیان، کەسێک کە بەسواری ماتۆڕسکیل‌و کڵاوی لەسەردابوە،
تەقەى لەسێ گەنج کرد لەگەڕەکی فەرمانبەران‌و به‌هۆیه‌وه دوو گەنجیان گیانلەدەستداو کەسێکی دیکەیان برینداربوو، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکرد".
ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه، "پاش هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێری شوێنی ڕوداوەکەو وەرگرتنی وتەی شاهیدی ڕوداو، توانرا بکوژی ڕوداوەکە دیاری‌بکرێت".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "مەفرەزەکانمان لەبەشی پۆلیسی ناوشار بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، بەدواداچونیان کرد بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار، سەرئەنجام تۆمەتبار (ش . ف .ع) له‌دایكبوى 2003 دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە، خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کردوە".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، "لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا، دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەمادەی (406)ی یاساى سزادانى عێراقى ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
