شارپرێس:
ئەمڕۆ پێنج شەممە وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرایکرد، نزیكه‌ی 811 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوده‌بەن.
سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕونیکردەوە، نزیكه‌ی 811 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوده‌بەن، به جۆرێک 398.305 كیلۆگرام كریستاڵ، 184.117 كیلۆگرام هیرۆین، 147.919 كیلۆگرام تلیاك و 5.938 كیلۆگرام حه‌شیشی تێدایە.
وتیشی، "بەبڕیاری دادگا ئەو مادانە له‌ناوده‌برێن و ده‌سوتێنرێن، کە له ماوه‌كانی رابردودا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه".
ئەوە لەکاتێکدایە لە ڕۆژی 26 ی 6ی 2025 دەزگای میدیایی شارپرێس هەڵمەتێکی هۆشیاری بۆ بەشداری لەڕوبەڕوبونەوەی مادەی هۆشبەر ڕاگەیاند وەک ئەنجامدانی توێژینەوەو بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هۆشیاری و هەواڵەکانی ئەم بوارە.