شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، مامۆستایه‌كى خانه‌نشینى زانكۆ دوای چەند ڕۆژێک له‌مردنى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایەوە.
له‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراون، مامۆستایەکی خانەنشینی زانکۆ كه ئافره‌ت بوه، دوای چەند ڕۆژێک بەمردویی دۆزرایەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیى بۆ شارپرێس وتى، "به‌گوێره‌ى زانیاریە سەرەتاییەکان، ئافرەتەکە خەڵکی پارێزگای سلێمانیەو لەشاری ھەولێر نیشتەجێیەو بەتەنھا دەژیت، ھاوسەرەکەی ماوەی سێ ساڵە گیانی لەدەستداوە".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس، "دوای ئەوەی دراوسێکانی ھەستیان بەوەکردوە کە چەند ڕۆژێکە ھیچ دەنگێک لەماڵەکەدا نایەت‌و ھەستیان بەبۆنێکی ناخۆشیش کردوە لەماڵەکە، دەستبەجێ پۆلیسیان ئاگادارکردوه‌تەوە".
ئه‌وه‌شى وت:"دواتر کە هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه‌و دەرگاکەیان شکاندوە، بۆیان ده‌ركه‌وتوه ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ چەند ڕۆژێکە گیانی لەدەستداوە، بەڵام كه‌س نه‌یزانیوه".