شارپرێس:
به‌گوێره‌ى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، ئه‌وان چاوه‌ڕوانى كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى شاندى هه‌رێم ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی عێراق، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى هه‌بوو، ئه‌وا 120 ملیاره‌كه ده‌خرێته‌سه‌ر ئه‌ژمارى دارایی عێراق".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم تایبه‌ت بۆ شارپرێس ڕایگه‌یاند، "ئێستا شاندى هه‌رێم له‌وه‌زاره‌تى دارایی عێراقه‌و چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین بزانین ئاخۆ دواى كۆبونه‌وه‌یان، ئه‌نجامه‌كان ئه‌رێنى ده‌بن یان نا".
وتیشى:"ئه‌گه‌ر پرسی موچە یەکلاكرایه‌وه‌و ڕێککەوتنەکە ئەرێنی بوو، ئه‌وا هه‌ر ئه‌مڕۆ داهاتی نانەوتی مانگی شەش ڕادەستدەکرێت‌و ده‌خرێته‌سه‌ر ئه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق".
به‌گوێره‌ى لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێرو بەغدا، پێویسته له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، بڕى 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش ڕادەستی بەغدا بکات‌و پێشبینیشدەکرێت له‌مڕۆوه تاوه‌كو یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو گفتوگۆکان ئەنجامیان هەبێت.
به‌وته‌ى ئه‌ندامانى شاندى هه‌رێم كه له‌دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه له‌به‌غدان، کۆبونەوەکانی دوێنێیان لەگەڵ هاوتاکانیان لەبەغدا، قۆناغى باشیان بڕیوەو ئومێدێکی باش بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەنێوانیاندا دروستبوە.
هه‌ر دوێنێش حه‌ییان عه‌بدولغه‌نى وه‌زیرى نه‌وت‌و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى وزه له‌كه‌ركوكه‌وه ڕایگه‌یاند، هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌ماوه له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداو حكومه‌تى عێراق ئاماده‌یه نه‌وتى هه‌رێم وه‌ربگرێت‌و له‌ڕۆژى پێنجشه‌ممه یان هه‌ینییه‌وه نه‌وتى هه‌رێم هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیى ده‌كرێته‌وه كه بڕه‌كه‌ى له‌ئێستادا 80 هه‌زار به‌رمیله.
