شارپرێس:
ئاکپارتی لەچوارچێوەی پرۆسەی نوێی ئاشتیدا کۆبونەوەو چالاکی تایبەت لە 81 پارێزگا و 973 قەزا لە ژێر ناوی "کۆبونەوەکانی سەدساڵەی تورکیا" دەستپێدەکات.
ئەحمەد بویوکگوموش جێگری سەرۆکی ئاک پارتی و فاروق ئاکار بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی پارتەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامداو بەرنامەکەی چالاکییەکانیان ڕاگەیاند، کە لە 8ی ئابی 2025 دەستپێدەکات.
ئەحمەد بویوکگوموش ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی کۆمسیۆنێک لە پەرلەمان دەستی بە کارەکانی کردووەو لە مانگەکانی ئاب و ئەیلولدا لە 81 پارێزگاو 973 قەزا کۆبونەوە ئەنجام دەدەن.
بویوکگوموش وتی، "شاندەکانمان بە سەرۆکایەتی جێگرانی سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانمان سەردانی پارێزگاکان دەکەن".
وتیشی، "لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا لە ئیستەنبوڵ کۆدەبینەوە بۆ بەرنامەی کۆتایی بە بەشداری سەرۆکەکەمان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان”.
هەروەها دەم پارتی و جەهەپەش ڕایانگەیاند، لەسەر شەقامەکان دەبن و سەبارەت بە پرۆسەکە کۆبونەوە لەگەڵ خەڵک دەکەن.
ئ.ه