شارپرێس:
لەپۆستی نوێنەری هەرێم لەژوری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەکرێت، بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی دارستانو ژینگەی هەرێم وەک نوێنەری هەرێم لەژوری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەستبەکاردەبێت.
بەهۆی خانەنشینبونی لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری هەرێم لەژوری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گۆڕانکاریی لەو پۆستە دەکرێتو عەمید عەبدولستار زێباری دەچێتە شوێنەکەی.
عەمید عەبدولستار زێباری بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی دارستانو ژینگەی هەرێم وەک نوێنەری هەرێم لەژوری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەشوێنی لیوا عەبدولخالق تەڵعەت دەستنیشانکرا، هاوکات عەمید فەرمان فازیل دزەیی وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانو ژینگەی هەرێم بەوەکالەت دەستنیشانکرا.
ژوری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ساڵر 2007 دامەزراوە، پێکهاتوە لەنوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆو بەرگرییو دەزگای ئاسایشی نیشتمانیو دەزگای دژەتیرۆرو دەزگای هەواڵگریی عێراقو حەشدی شەعبیو لەگەڵ نوێنەری هەرێم کە ئەرکی بریتییە لەبەڕێوەبردنو هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەعێراق.