شارپرێس ـ كه‌نداڵ جودى:
ڕابەری ڕۆحانیى دروزه‌كان په‌یامێك ئاراسته‌ى گه‌لى كورد له‌ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌موو پشتیوانییه‌كى داواكاریه‌كانى گه‌لى كورد ده‌كه‌ین"، ده‌شڵێت:"كۆنفرانسى ئه‌مڕۆى كوردانى سوریا هه‌ر بڕیارێكى تێدا بدرێت، ئێمه‌ى دروزه‌كان پشتیوانیی ده‌كه‌ین به‌هه‌موو هێزمانه‌وه".
ئه‌مڕۆ کۆنفرانسی یەکڕیزیی‌و هەڵوێستی پێکهاتەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردو تێیدا وتار‌و هەڵوێستی حەوت پێکهاتەی ناوچەکە پێشکه‌شكراو ڕابه‌رى ڕۆحانى دروزه‌كانیش له‌ڕێگه‌ى ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌شداریكردو په‌یامى پێكهاته‌ى دروزه‌كانى بۆ كورد‌و پێكهاته‌كانى ئه‌و به‌شه‌ى كوردستان ڕاگه‌یاند.
شێخ حیكمه‌ت هیجرى ڕابەری ڕۆحانیى دروزه‌كان له‌ڕێگه‌ى ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه په‌یامێكى پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند، "ئه‌م كۆنفرانسه ته‌نها كۆبونه‌وه‌یه‌كى سیاسیى نییه، به‌ڵكو بانگى وڵاتى ئێمه‌یه له‌سوریا".
وتیشى، "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه وه‌كو دروزه‌كانى سوریا پشتیگریى ته‌واوى برایانمان له‌سوریاو ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر پشتگیریى خۆمان بۆ نه‌ته‌وه‌كانى عه‌ره‌ب‌و سریان‌و ئاشوریش له‌سوریا دوپاتكردوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، "سوریا له‌ئێستادا به‌قۆناغێكى زۆر هه‌ستیارو ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه ئێمه هه‌موو پشتیوانییه‌كى خۆمان بۆ برایانمان له‌ڕۆژئاواى كوردستان‌و سوریا دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌و پشتگیریى داواكارییه ڕه‌واكانیان ده‌كه‌ین".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "كۆنفرانسى كوردانى ڕۆژئاواى كوردستان‌و سوریا هه‌ر بڕیارێكى تێدا بدرێت، ئێمه وه‌كو دروزه‌كانى سوریا، هه‌موو پشتیوانییه‌كى خۆمانى بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نین‌و به‌ته‌واوى توانا‌و هێزمانه‌وه پشتگیری‌یان لێده‌كه‌ین".
