شارپرێس:
فه‌رمانده‌ى گشتیى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) په‌یامێكى هۆشداریى به‌ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەحمەد شه‌رع لەشوێنی ئەسەدو ده‌سته‌ى تەحریر شام-یش جێگەی بەعسى گرتوه‌ته‌وه".
سیپان حەمۆ فه‌رمانده‌ى گشتیى یه‌په‌گه له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "لایەنە دەسەڵاتدارەکانی دیمەشق ڕێبازێکی مەرکەزیی‌و تاکڕەوانە دەگرنەبەرو جیاوازییەکی ئەووتۆیان لەگەڵ ڕژێمی بەعس نییە، سەرەڕای گۆڕینی ناو‌و جلوبەرگیان".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئەحمەد شه‌رع لەشوێنی ئەسەدو ده‌سته‌ى تەحریر شام-یش جێگەی بەعسى گرتوه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌تێكه‌ڵبونیان له‌گه‌ڵ سوپاى سوریا، حه‌مۆ وتویه‌تى، "یەکگرتنی ڕاستەقینە دەبێت لەسەر بنەمای یەکتر ناسینی شوناس‌و بون بێت".
ئه‌وه‌شى وت:"ئێمە پێمانوایە، ئەوەی لەکەناراوەکان‌و لەسوه‌یدا ڕویدا گۆشەگیر نەبوە، بەڵکو پڕۆڤەیەک بوە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە دواتر لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوبدات".
فه‌رمانده‌ى گشتیى یه‌په‌گه ده‌ڵێت:"ئێمە هێشتا هەوڵی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئادار دەدەین، بەڵام بەداخەوە تائێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنیمان لەدیمەشقەوە نەبینیوە".
هۆشداریى به‌شه‌رع‌و حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەگەر ئەم سیاسەتانەى ئێستا له‌دیمه‌شقه‌وه بەردەوامبن، چارەنوسیان هەمان چارەنوسی سیاسەتەکانی پێش خۆیان دەبێت، ئه‌ویش ته‌نها لەناوبردنه".
به‌وته‌ى سیپان حه‌مۆ، "ئەگەر دشمه‌ق پێداگریی لەسەر ڕێبازێکی مەرکەزیی‌و پاوانخوازانە بکات، ئێمە نابینە بەشێک لەم سوپایە، ئێمە بەدیلمان هەیەو لەدۆخێکی لاوازیشدا نین".
