شارپرێس:
بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2024دا، عێراق
بڕی زیاتر لە 70 ملیار دۆلار نەوتی بە وڵاتانی ئاسیا فرۆشتوە.
بەپێی ئامارەکانی بانکەکە، وڵاتانی ئاسیا لەوانە چین، هیندستان
و کۆریای باشور، لە ساڵی 2024دا بە بەهای 71.915 ملیار دۆلار نەوتی عێراقیان کڕیوە،
کە ئەمەش بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوە بە بەراورد بە ساڵی 2023 کە گەیشتبووە 67.144 ملیار
دۆلار.
لە پلەی دووەمدا، ئەورووپای ڕۆژئاوا دێت بە 15.573 ملیار
دۆلار نەوتیان لەعێراق کڕیوە، پاشان وڵاتانی عەرەبی بە 6.484 ملیار دۆلار.
هەروەک، وڵاتانی ئەمریکای باکوور بە 6.403 ملیار دۆلار لە
کڕینی نەوتی عێراقیی لە پلەی سێیەمدان، ئەورووپای ڕۆژهەڵاتیش بە 565 ملیۆن دۆلار دێت.
لە کۆتاییدا، وڵاتانی ئەفریقیای نا-عەرەبی بە کەمترین بڕ
دێن، کە 50 ملیۆن دۆلار بووە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی