شارپرێس:
شاندێکی هەرێم شه‌وى ڕابردوو خۆى گه‌یانده بەغداو شارپرێس زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به‌موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ئاشكراده‌كات.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی داوە، بەڵام تائێستا بڕیارەکە نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، شه‌وى ڕابردوش شاندێکی هەرێم خۆى گه‌یانده بەغدا.
شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه زانیویه‌تى، "شاندی تەکنیکی هەرێم ئەمڕۆ لەبەغدا لەگەڵ لایەنی عێراقی کۆدەبنەوە بۆ درێژەدان بەگفتوگۆکانیان لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆ".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ شارپرێس ڕونیكردوه‌ته‌وه، "موچەی مانگی شه‌ش ڕاستە بڕیاری لەسەردراوە، بەڵام تاوه‌کو ڕۆژی سێشەممە حکومەتی هەرێم پابەند نەبێت بەو مەرجانەی عێراق دایناوە، موچە سەرفناکرێت".
سه‌رچاوه‌كه مەرجەکانى به‌غداى بۆ ناردنى موچه‌ى موچه‌خۆران بۆ مانگى شه‌ش ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "به‌غدا مه‌رجى تەوتین، ڕادەستکردنی داتای فەرمانبەران، ڕادەستکردنی نەوت، ناردنی 120 ملیار وەک نیوەی داهاتی ناوخۆ هه‌یه‌و تاوه‌كو ئه‌وانه جێه‌جێنه‌كات، موچه بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه ناكرێت".
