شارپرێس:
بڕیاروایه ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوەو تێیدا ڕاپۆرتێک
لەبارەی پابەندییە داراییەکانی نێوان هەرێم‌و حکومەتی فیدراڵی بخرێتەڕوو بڕیارى کۆتایش
لەبارەى ناردنى موچەوە بدرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى عێراقى ئاشكرایكردوه، پرسی نەوت‌و
خەرجکردنی موچەی هەرێم، وەک بابەتێکی سەرەکی لەکارنامەی دانیشتنەکەی ئه‌مڕۆى ئەنجومەنی
وەزیرانی عیراقدا جێگیرکراوە.
به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، بڕیارە لەدانیشتنەکەی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی
ئەو دوو پرسە بکرێت‌و هەوڵبدرێت بڕیاری پێویست لەسەریان بدرێت ئه‌وانیش (پابەندییە
داراییەکانی هه‌ولێرو به‌غدا له‌گه‌ڵ موچەى موچه‌خۆرانى هه‌رێم).
لەلایەکى دیکەوە سەرچاوەیەکی باڵاى عێراقى وتویه‌تى، "دوو بڕگەی
نوێ وەک پاشکۆ خراونەتە نێو کارنامەی کۆبونەوەكه‌ى ئه‌مڕۆى ئەنجومەنی وەزیران کە کاتژمێر
یه‌كى دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت".
بەوتەی سەرچاوەکە، هەردوو بڕگەکە لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراقە،
یەکێکیان تایبەتە بەخستنەڕوی پابەندییە داراییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم‌و حکومەتی
فیدراڵی، بۆ ئەو مەبەستەش، ڕاپۆرتێکی هاوبەش لەلایەن محەممەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک
وەزیران‌و وەزیری پلاندانان؛ تەیف سامی وەزیری دارایی‌و بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەوه
پێشكه‌شدەکرێت.
سەرچاوەکە وتویه‌تى، "لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتە چاوەڕواندەکرێت ئه‌مڕۆ
ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم بدات".
تائێستا فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی 6ی ئەمساڵیان وەرنەگرتوە،
لەکاتێکدا لەعێراق دابەشکردنی موچەی مانگ 8 دەستیپێکردوە.
به‌گشتیش فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم، ماوه‌ى 104 ڕۆژه، ته‌نها
موچه‌یه‌كیان وه‌رگرتوه.
