ئه‌مڕۆ هه‌ولێرو به‌غدا بڕیارده‌ده‌ن

ئابوری

27/08/2025‌ 5837 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی زانیاریى گرنگ له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه‌ ئاشكراده‌كات سه‌باره‌ت به‌بڕیارێكى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایی عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان.


سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم به‌شارپرێسى وت، "ئەمڕۆ 120 ملیاری داهاتی ناوخۆى هه‌رێم به‌بڕیارى وه‌زاره‌تى دارایی، ده‌خرێته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق".

وتیشى، "هه‌ر ئه‌مڕۆش لەبەغداوه‌ نوسراو بۆ تەیف سامی وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌كرێت بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی حوزەیران (شه‌ش) دەکرێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم به‌مه‌رجى ناردنى 120 دینار داهاتى ناوخۆى هه‌رێم، بڕیاریدا موچه‌ى مانگى شه‌شى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات، ئێستا دارایی عێراق چاوه‌ڕوانى ناردنى بڕیاره‌كه‌یه‌ له‌لایه‌ن سودانیه‌وه‌.