هۆشیار زێباری زانیاری گرنگ لەبارەی پێكنەهێنانی حكومەت و پەیوەندیان لەگەڵ یەكێتی ئاشكرادەكات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 938 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، دەستپێشخەری هەبوو لەهەڵبژاردن لەگەڵ یەكێتی پێكەوە بەشدارى بكەین، كەنەكرا بەزیانی كورد شكایەوەو كورد دەنگی بەتایبەت لەكەركوك كەمیكردو هەر ئەو ڕێكنەكەوتنەش ئێستا پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی دواخستوە.


هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەچاوپێكەوتنێكی میديای نزیك لەپارتی ڕایگەیاند، دەستپێشخەری هەبوو لەهەڵبژاردن  لەگەڵ یەكێتی و تەنانەت لەگەڵ لایەنەكانی دیكەش پێكەوە بەشداری بكەین، بەڵام نەكرا، بەهۆشیەوە كورد لەكەركوك بەتایبەتی زەرەری كرد.

وتیشی،"لەئەگەری کارانەکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە دەبێ لەڕێگە چارەیەک بگەڕێین، لەهەموو چارەسەرەکان گونجاوتر لەوانەیە هەرڵبژاردنێکی پێشوەختە بێت". 

جەختیش دەكاتەوە، پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ژمارەی پێوانەیی شکاندوە.

هۆشیار زێباری لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عێراق وتی، بەدەستهێنانی زیاتر لەملیۆنێک دەنگ پێگەی پارتەکەی بۆ دانوستاندنەکان بەهێز کردوە، بەڵام پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق ئاسان نابێت".
دەشڵێت، ئەو ڕۆژە دێت حەق و حسابێک لەگەڵ سودانی بکرێت.