وەفدێکی یەکێتی لەگەڵ سودانی کۆبونەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی  کۆبونەوە و ڕایانگەیاند، لەبارەی نەخشەڕێگای قۆناغی داهاتوو و پێکهێنانی کابینەی نوێ گفتوگۆ كراوە.


لەکۆبونەوەکەدا هەردولا باسیان  لەسەر بەهێزکردنی هاوبەشی و هاریکاریی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کردەوە، بەمەبەستی خێرا جێبەجێکردنی ئەرکە سیاسییەکان و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی کارە لەپێشینەکانی ئەم قۆناغەی هەبێت.

وەفدەکەی  یەکێتی پێکهاتبوو لە نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبەغداد خالید شوانی وەزیری دادو رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی  مەکتەبی  هەڵبژاردن.

هاوكات، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندوە، سودانی لەکۆبونەوەکەدا ئاماژەی بەپێویستیی بەهێزکردنی هاوبەشی و هاوکاریی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کردوە، بەئامانجی پەلەکردن لەتەواوکردنی شایستەکان و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی قۆناغەکەی هەبێت".

ئەمە لەكاتێكدایە، لەیانزەی یانزە هەڵبژادرنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراو لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەكانیش گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دستیپێكردوە.