"ئیکسۆن مۆبیل" پشکەکانی "لۆک ئۆیڵ"ی ڕوسیی لەعێراق دەکڕێتەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی لێدوانی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لە ئێستادا لە پرۆسەی تاوتوێکردنی کڕینی پشکەکانی کۆمپانیای لوک ئۆیڵی رووسیە لە کێڵگەی رۆژئاوای قورنە 2 لە عێراق، کە بە بەنرخترین کێڵگەی لوک ئۆیل دادەنرێت لە وڵاتەکەدا.

 
ئەو کۆمپانیایە ئەمەریکییە پێشتر بۆ ماوەیەکی درێژ ئیدارەی پڕۆژەی کێڵگەی تەنیشتی رۆژئاوای قورنە 1ی بەڕێوەدەبرد، بەڵام ساڵی ڕابردوو لێی کشایەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە، لیستی ئەو کۆمپانیایانەی خوازیاری کڕینەوەی پشکەکانی کۆمپانیای لوک ئۆیلن زیادی کردووە، بەتایبەت دوای ئەوەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکی ڕێگەی دا بە کۆمپانیاکان تا 13ی کانوونی یەکەم دانوستان لەگەڵ لوک ئۆیل دەستپێبکەن.

هەفتەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، سزای نوێی بەسەر هەردوو کۆمپانیای لوک ئۆیل و ڕۆسنەفت سەپاند، کە بە گەورەترین کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕووسیا دادەنرێن، بە ئامانجی دروستکردنی گوشار لەسەر مۆسکۆ بۆ ئەوەی دانوستان بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی لە ئۆکرانیا بکات.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی