سبەی شاندێکی دەم پارتی دەچێتە ئیمرالی

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 104 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە سبەی هەینی شاندێکی دەم پارتی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان بکات لە دورگەی ئیمرالی و وتەبێژی حزبەکەش زانیاری لەبارەی سەردانەکە ئاشکرادەکات.


ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان (دەم پارتی) ئاماژەی بەوەکرد،" گوڵستان کلچ لەو کۆمیسیۆنەدا دەبێت کە بڕیارە ڕۆژی هەینی سەردانی عەبدوڵلا ئۆجەلان لە دورگەی ئیمڕالی بکات ".

ئەوەشیخستەڕوو، لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەنەوە .

گوڵستان کڵچ هاوسەرۆکی پێشوی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان بوە و هاوکات سەرۆکی گروپی دەم پارتی و پەڕلەمانتاری شاری قەرسە لە پەرڵەمانی تورکیا