شارپرێس:
لە رۆژهەڵاتی شاری ڕەققە
هێزەکانی سەر بە حکومەتی شەرع بە موشەک هێرشیانکردەسەر هێزەکانی هەسەدەو بە توندی
وەڵام درانەوە.
میدیای سوریا
بڵاویکردەوە، فیرقەی 66ی سەر بە سوپای سوریا بە موشەک چەند پێگەیەکی هێزەکانی
سوریای دیموکراتیان لە شاری مەعدانی نوێ لە رۆژهەڵاتی رەققە کردە ئامانج.
بەپێی راگەیەنراوی
وەزارەتی بەرگری سوریا، شەوی رابردوو هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەمان شوێنەوە
هێرشیانکردەسەر هێزەکانی سەر بە حکومەتی شەرع و بەهۆیەوە دوو سەرباز کوژران و سێی
دیکەش برینداربون، دواتریش هێزەکانی هەسەدە چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵکرد.
لەبارەی ئەو هێرشانەش، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات
(هەسەدە) لە رونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکرد، ئەو شوێنانەیان کردوەتە ئامانج کە
چەکدارانی داعش بۆ هەڵدانی درۆن لەڕۆژهەڵاتی ڕەققە بەکاریانهێناون