شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لەنوێترین بڕیاریدا ئاشكرایكرد، كەلەپێناو دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و ئارام و ڕەچاوکردنی هەستی ملیۆنان لەحاجییان و عومڕەکارانی ماڵی خودا، وێنەگرتن لەمەککە و مەدینە قەدەغە دەکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لەڕاگەیەندراوێكدا جەخت دەكاتەوە، ئەوانەی بۆ وەرزی حەجی 2026 هەڵدەبژێردرێن دەبێت ئاگاداربن، وێنە یان ڤیدیۆ لەناو دوو مزگەوتی پیرۆز قەدەغە دەکرێت، ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی پیرۆزی شوێنە پیرۆزەکان و ڕێزگرتن لەهەستی حاجیان.
ئەمە دوای ئەوەدێت، ساڵانە لەكاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج و عومرەدا، وێنەو ڤیدیۆی جۆراوجۆر بڵاودەكرێتەوە كەلەلایەن خەڵك و مامۆستایانی ئایینیەوە شیكردنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت.