دارایی عێراق بەپەلە لەبارەی موچەوە هاتەدەنگ

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1040 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دڵنیایی دەدەینە موچەخۆران کەموچەکانیان مسۆگەر کراوەو دەڵێت، خەرجیی موچە شەش ترلیۆن دینارەو کورتهێنانى نییە".


وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،" ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە دەڵێن قەبارەی خەرجیی مانگانەی موچە دەگاتە 8.5ترلیۆن دینار، بەڵکو کۆی گشتیی خەرجیی موچە، مانگانە شەش ترلیۆن دینارە".

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، "بەپێی داتا فەرمییەکان، کۆی گشتیی خەرجیی موچە (فەرمانبەران، خانەنشینان و تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی) مانگانە دەگاتە 6 ترلیۆن دینار، ئەمەش یەکسانە بەتێکڕای داهاتی بەدەستهاتوو."

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرجەم موچەو شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی بەتەواوی مسۆگەر کراون.

باسی لەوەشكردوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن دوو ترلیۆن دینار کورتهێنانمان لەدابینکردنی پارەی موچەدا هەیە، ڕاست نین و دەڵێت، كەمی پارەی نەختینەمان نیەو موچە ئەولەویاتەو گرفتی دروست نابێت".