شارپرێس:
سەرچاوەیەك لەڕۆژئاوەوە تایبەت بەشارپرێسی ڕاگەیاند، كە سەڕەڕای درێژكردنەوەی ئاگربەست، هێزەكانی شەرع هێزێكی زۆریان كۆكردۆتەوەو دەڵێت،"ئەگەر هەیە ئەمشەو هێرش بكەنە سەر سەنگەرەكانی شەرڤانان".
سەرچاوەیەك لەڕۆژئاواوە بەشارپرێسی وت،" هەرچەندە رێككەوتن هەیە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی مانگێك ئاگربەست دریژبكرێتەوە، بەڵام هێزەكانی ئەحمەد شەرع بەپشتیوانی و دەستلەپشتدان هێزێكی زۆریان كۆكردۆتەوە".
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، ئەگەری هەیە ئەمشەو لەچەند قۆلیكەوە هێرش بكەنە سەر سەنگەرەكانی شەرەڤانان".
لەبەرامبەریشدا هێزەكانی بەرگری ڕۆژئاوا بەتەواوەتی كەوتنەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەگەرێكی نەخوازراو".
ئەمە لەكاتێكدایە، هەسەدە لەڕاگەیەندراوێكدا هۆشداری دەدات كە، حكومەتی كاتی ئامادەكارییە سەربازییەكانی لەدەوروبەری ناوچەی جزیرێ و كۆبانێ زیادكردوە.