سبەینێ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بۆ شەهید دەنیز بەرێوەدەچێت

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 715 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بریارە سبەینێ لەشاری سلێمانی و لەبەردەم باخی گشتی درێژە بەخۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لەڕۆژئاوا بدرێت و خۆپیشاندانی سبەینێش بەناوی (یەکشەممەی شەهید دەنیز)دەبێت.


یەکێک لەئەندامانی ئەنجومەنی سەرتاسەری خۆپیشاندانەکانی ڕۆژئاوا بەشارپرێسی ڕاگەیاند سبەینێش درێژە بەخۆپیشاندانەکان دەدرێت لەشاری سلێمانی و بریار وایە کاتژمێر 2 لەبەردەم باخی گشتی بەشێوەیەکی بەرفراوان بەناوی ( یەکشەممەی شەهید دەنیز) هەمومان کۆبینەوەو دژی داگیرکاری و جینۆسایدی گروپەکانی شەرع دژ بەڕۆژئاوا دروشم بڵێینەوە.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی سەرتاسەری داوای لەژنان و کچانی شاری سلێمانی و دەوروبەریکرد بەشێوەیەکی بەرفراوان لەڕۆژانی تر بەشداریی خۆپیشاندانەکان بکەن و ڕوحی شەهید دەنیز ئارام بکەم بەپشتیوانیی خوشک و براکانیان لەڕۆژئاوا.

ئەمرۆ لەدوانزە شار خۆپیشاندان كراوە سبەی بریارە لە 18 شار بەرێوە بچێت و  لەژێرناوی یەكشەممەی شەهید دەنیز ئەنجامبدرێت كە ئەوە بۆیەكەمجارە لەسەر ئاستی جیهان خۆپیشاندانی وافراوان بكریت و لەژێر یەك ناودا بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بۆ پاڵپشتی لەبەرخودانی ڕۆئاواو ئیدانەكردنی هێرشەكانی حكومەتەكەی شەرع ڕۆژانە لەسەرجەم شارەكانی هەرێم گردبونەوەی نارەزایی و پشتگیركردن بەڕیوەدەچێت.