كۆبونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدرێت...بڕیار لەدۆخی ڕۆژئاوا دەدرێت

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3817 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی زانیارییەكان، لەئێستادا کۆبونەوەیەکی بەپەلە لەدیمەشق هەیەو چاوەڕێدەكرێت ئەمشەو بڕیاری یەكلاكەرەوە لەدۆخی ڕۆژئاوا بدرێت، ئەمەش دوای فشارەكانی ئەمریكاو فەرەنسا دێت.


لەگەڵ ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاژانسى فرانس پرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكرایكرد، هەسەدەو حکومەتی دیمه‌شق، لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست ڕێککەوتون‌و ئاگربه‌سته‌كه‌ش لانیكه‌م بۆ نزیكه‌ى مانگێكه‌.

هاوكات، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، حكومەتی كاتی  سوريا ئامادەكارییە سەربازییەكانی لەدەوروبەری ناوچەی جزیرێ و كۆبانێ زیادكردوە.

سەرچاوەیەكيش لەڕۆژئاوەوە تایبەت بەشارپرێسی ڕاگەیاند، كە سەڕەڕای درێژكردنەوەی ئاگربەست، هێزەكانی شەرع هێزێكی زۆریان كۆكردۆتەوەو دەڵێت،"ئەگەر هەیە ئەمشەو هێرش بكەنە سەر سەنگەرەكانی شەرڤانان".