شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕایگەیاند، ئاگربەستی نێوان سوپای سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) بۆ 15 ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.
وەزارەتی بەرگری سوریا بەفەرمی درێژكردنەوەی ماوەی ئاگربەستی بۆ 15 ڕۆژ ڕاگەیاندو دەڵێت،" ئامانج لەدرێژکردنەوەکەش چۆڵکردنی زیندانەکان و گواستەوەی زیندانییەکانی داعشە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ عێراق".
وەزارەتەکە لەِاگەیەندراوێکدا دەڵێت،"لەهەموو ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی سوپای عەرەبیی سوریا، درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ڕادەگەیەنین."
هەروەها ئاماژەی بەوە کردوە، ئامانج لەدرێژکردنەوەکە، "پشتیوانیکردنە لەئۆپەراسیۆنی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی زیندانییانی رێکخراوی داعش لەزیندانەکانی هەسەدەوە بۆ عێراق.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئاگربەستەکە تاوەکو 8ی شوبات بەردەوام دەبێت.